کێبەرکیکانی دارتی ئافرەتانی هەواڵنێر لە سنە کۆتایی پێ هات
کۆتایی کێبەرکیکانی دارتی ئافرەتان لە سنە بە بۆنەی ڕۆژی هەواڵنێروبەڕێوە چوونی کێبەرکیکانی وڵاتی تنیسی سەرمێز لە سەقز لە بیست وهەشتی گەلاوێژ ، لە هەواڵە وەرزشیەکانی پارێزگایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا خانەی ڕۆژنامەکانی کوردستان بە هاوکاری لیژنەی وەرزشە هەمووانیەکانی سنە ڕۆژی دوشەممە شازدەی گەلاوێژدەورەیەک کێبەرکیی دارتی تایبەت بە ئافرەتانی هەواڵنێری بەڕێوە برد.
لەم کێبەرکییانە دا سیی کەس لە ئافرەتانی هەواڵنێر لە سێ گروپی دەکەسە لە خانەی دارتی سنە پێکەوە یاریان کردکە لەکۆتایی دا دوای چوار خۆل کێبەرکیی ، سێ کەس ڕێگایان بردو خۆلی کۆتایی.
ئەوسێ کەسە کە ڕێگایان بردە قۆناخی کۆتایی بەشێوەی دەورەیی کێبەرکییان کرد ولە کۆتایی دا حەلیمە مەلایی لە هەواڵدەری مێهر بووبە یەکەم، سەییدە ئیلاهە ئیلیاسی لە هەواڵدەری فارس لە پلەی دووهەم ونادیا وەیسی سەرپەرەشتی ڕۆژنامەی ئافتابی یەزد پلەی سێهەمی بەدەس هێنا.
لەکۆتایی دالەلایەن سەرۆکی شاندی وەرزشی هەمووانی سنەوە بەسێ کەسی یەکەم حوکمی پاڵەوانەتی وخەڵات پێشکەش کرا.
 
							 
						 
						