تشرینی یه‌که‌م 31, 2025 18:42 Asia/Tehran
  • فەرماندەی باڵای هەپەگە: دەمانهەوێت سەربەستانە و بە شێوەی یاسایی چالاکیی سیاسی بکەین

فەرماندەی باڵای هێزەکانی هەپەگە و لە ئەندامانی پاشەکشەکردووی پەکەکە ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەم گرووپە ئیتر شەڕ نییە، بەڵکوو چالاکیی سیاسیی یاسایی و ئاشتیانەیە.

چەکۆ ئایهان وتیشی: پاشەکشەی هێزەکانمان بە فەرمانی ڕاستەوخۆی عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام دراوە و پیشاندەری گۆڕانی ستراتیژی پەکەکەیە لە خەباتی چەکدارانەوە بۆ چالاکیی سیاسی. ئایهان جەختیشی کرد: ئازادیی ئۆجەلان و بەفەرمی ناسرانی ماف و شوناسی کوردەکان لە یاسا و دەستووری تورکیا لە پێشمەرجە سەرەکییەکانی بەردەوامبوونی پرۆسەی ئاشتی دێنە ئەژمار.ئایهان وشداریشی دا: هەتا ئەو کاتەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکی یاسایی جێبەجێ نەکرێت، هەر ئەندامێکی پەکەکە کە خۆی دەردەست بکات، قۆڵبەست دەکرێت. ناوبراو وتیشی کە ئەوان ئێستا خوازیاری کۆتاییهاتنی توندوتیژی و دەستپێکردنی بەشدارییەکی دیموکراسییانەن.

سەرپەیڤ