ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم: فرۆشتنی کارتی دەنگدان حەرامە
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لە نوێترین فەتوادا، فرۆشتنی کارتی دەنگدانی بە ناشەرعی ڕاگەیاند.
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕایگەیاندووە کە فرۆشتنی کارتی دەنگدان و دەنگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته هۆی تێکدانی پرۆسەی دەنگدان و بۆیه ئه‌نجوومه‌نی باڵای فەتوا به تێکڕای ده‌نگی ئه‌ندامانییه‌وه، فرۆشتنی کارتی ده‌نگدان به حه‌رام ده‌زانێت و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت حه‌رامە.
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی بە ئاماژە بەوەی کە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان لە ڕووی یاساییشەوە بە سەرپێچی هەژماردەکرێت، وتیشی: ده‌نگدان ئه‌مانه‌تە و له‌ئه‌ستۆی هاووڵاتیاندایە وفرۆشتنی کارتی ده‌نگدان غه‌ش و خیانه‌ته له گه‌ڵ وڵات و سامانی گشتیی، هەربۆیە ئەو کردەوەیە لەڕاستیدا خراپ به‌کارهێنانی مافێکی شه‌رعی و یاساییه و هاوکاریکردنه بۆ ته‌زویرکردن و گه‌یشتنی که‌سانی ناشایسته و ناشارەزا بە په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
 
							 
						 
						