تشرینی یه‌که‌م 31, 2025 19:10 Asia/Tehran
  • عەلی باپیر: نابێ چاوەڕێی خێر و خۆشی بین لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان

بەرپرسی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وتی: "نابێ چاوەڕێی خەیر و خۆشی بکەین لە بەرپرسانی هەرێم و هەر کەس وەها هیوایەکی بێ، بە هەڵەدا ڕۆیشتووە."

عەلی باپیر وتی: "لە هەرێمی کوردستان حکومەت و پەرلەمان بە کردەوە شان و شکۆ و پلە و پێگەی خۆیان لە دەست داوە، خەڵک لە هەژاری و نەداریدا دەژین، لە کاتێکدا کە بەرپرسان فڕۆکەی شەخسییان هەیە و دارایی و سامانی خەڵکیان گواستۆتەوە بۆ دەرەوەی هەرێم."

عەلی باپیر سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاند: "ئەم هەڵبژاردنە یەکجار گرنگە، لەبەر ئەوەیش کە مەسەلەی مووچەی فەرمانبەران و نەوت لە دەستی بەغدایە هەرێمی کوردستان دەبێ پێوەندیی باش و پاوەجێی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا هەبێت."

باپیر بە ئاماژەدان بە ڕەوشی ئێستای هەرێم وتی: "بێتوو باروودۆخی ئێستا نموونەیەک بێ لە بەڕێوەبردنێکی باش، ئەی بەڕێوەبردنی خراپ کامەیە؟"

سەرپەیڤ