ترسی ناردنەوەی داعش بۆ عێراق
تشرینی یهکهم 29, 2025 15:58 Asia/Tehran
محەمەد عوبەیدی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی«الأنبار متحد» بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمان ، لەمەڕ ناردنی 20 هەزار تێڕۆریستی داعش، لەسوریاوە بۆ ناوخاکی عێراق ، وشداری دا.
عوبەیدی گوتیشی ئەو تێڕۆریستانە زۆر گەنجن و لەکەمپی هۆڵ ڕاهێندراون و بەجیلی چوارەم دێنە هەژمار.ناوبراو دەڵێ ئەو کارەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی جەولانی سەرۆکی کاتیی سوریا و سوپای ئەمریکا ئەنجام دەدرێ و ئامانجیشیان تێکدانی سەقام و ئاسایش لە عێراقە.
ئەو کاربەدەستە سیاسیە عێراقییە وێڕای وشداریدان لەمەڕ شوێنهاتەکانی ئەو کارە ، ناردنی تێڕۆریستان بۆعێراقی بە ئاژاوەگێڕی پێناسەکرد و ئەمریکا و جەولانی بە پیلانگێڕ ناوبرد کە لەسای ناردنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان ، تێڕۆریزم هەناردەی عێراق دەکەن.