تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 11:38 Asia/Tehran
  • خەڵاتی یەکەمی نیگارکێشیی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەییشتە منداڵێکی ئێرانی

"سانا سادقی" لە کۆماری ئیسلامی ئێران ، رۆژی هەینی براوەی خەڵاتی یەکەمی کێبەرکێی نیگارکێشی " ڕوانینێک بۆ ئەستێرەکان : داهاتووی جیهان" ، لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەشی منداڵانی تەمەن شەش ساڵان بووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، حەوت قووتابی ئێرانیش لە رێزبەندیی تەمەنی دیکەی ئەو ڕکابەرییە ، براوەی دیپلۆمی شانازی بوون.

"ڕەزا نەجەفی" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڤیەننا بە نوێنەرایەتی لە براوە ئێرانییەکان لەڕێو ڕەسمی پێشکەشکردنیی خەڵاتەکان دا بەشداری کرد و خەڵاتی ئەوانی وەرگرت. هەزار منداڵ لە ٤٠ وڵاتی جیهان لەم ڕکابەرییانە دا بەشداریان کرد بوو .

سەرپەیڤ