(نوقسانی بەرتەسک نییە)، ڕێی لە کۆڕەجێژنی دارەزێڕینی ئاڵمانیا کەوت
تشرینی دووهم 06, 2017 11:52 Asia/Tehran
کورتە فیلمی ئێرانیی (نوقسانی بەرتەسک نییە) ڕێی لە کۆڕەجێژنی دارەزێڕینی ئاڵمانیا کەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا،کورتە فیلمی ئێرانیی (نوقسانی بەرتەسک نییە) سەبارەت بە ژیانی لاوێکی کەم ئەندامی ئێرانیە کە سەرباری نوقسان بوونی لە هەردووک دەست و لاقی دا کەچی چالاکییەکانی ڕۆژانەی بە تۆکمەوتەواوی ئەنجام دەدات.
ئەم فیلیمە بە هۆی کەم ئەندامێکی ئێرانەوە دروست کراوەو بەتواناکردنی کەسانی نوقسان بە پیشاندانی کەسانی سەرکەوتوو لە ئاراستەی بەهێزکردنی شونلسی کۆمەڵایەتیی کەسانی نوقسان لەو ئامانجانەی ئەم فیلیمەیە.
سێهەمین کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلمە دایکیۆمێنتییەکانی دارەزێڕینی ئاڵملنیا سپتامبەری 2018 لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمانیا بەڕێوە دەچێت.