کانونی یه‌که‌م 06, 2017 14:19 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری و"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، رۆژی چوار شەممە لە پەیامی جیا جیادا ، پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی قوورسایی هەڵگرتنی ئێران لە ڕکابەرییەکانی جیهانی ٢٠١٧ی ئەمریکایان لە گەلی مەزنی ئێران، پیرۆزبایی کرد.

 "حەسەن رۆحانی لە تویتەری دا نووسی: پاڵەوانی جێی شانازی و غروری هەڵبژاردەی قوورسایی هەڵگری ئێران لە ڕکابەرییەکانیی جیهانی کە بۆ یەکەم جار دەستکەوتووە، لەگەلی ئێران پیرۆز بێت.

 عەلی لاریجانی یش بە پیرۆز بایی ئەو پالەوانییە لەگەلی ئێران بەڕاشکاوی وتی:  ئەم سەرکەوتنە جاریکی تر ئیرادەی پۆلایینی گەنجە ئێرانییەکانی بە خەڵکی جیهان نیشان دا.

 هەڵبژاردەی قوورسایی هەڵگرتنی کۆماری ئیسلامی ئێران  بە دەستخستنی ٥ میدالیای زێر،٣  زێو و ٦ برۆنز و٥٠٩پشک توانی لە ڕکابەرییەکانی  جیهانی ئەمریکا، ببێتە پاڵەوان.هەڵبژاردەی  ئێران  لەم ڕکابەرییانە لە چوار کێش و بە هەشت قوورسایی هەڵگر بەشداری کردبوو .

 ڕکابەرییەکانی قوورسایی هەڵگرتنی پاڵەوانی جیهان لە ٢٧ نۆڤەمبەرتا پێنجەمی دیسەمبەرلە " ئاناهیم" ی لۆس ئانجلیس لە ویلایەتی کالیفورنیان ئەمریکا بەڕێوە چوو .

سەرپەیڤ