عیسا مەسیح (ع) ، مزگێنی دەری دلۆڤانی و خۆشەویستی
٢٥ دیسەمبەر ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) ، پێغەمبریک کە مزگینی دەری دلۆڤانی و خۆشەویستی و خوداخوازی بۆ هەموو خەڵکی جیهان بوو.
ئەو بە ئەمری خوداوەند لە لانکە دا قسەی کرد و خەڵکی خافل و نەزانی بەم چەشنە ئاگادار کردوەوە: منم بەندەی خودا. ئەو کتێبی ئاسمانی پێ بەخشیوم و منی کردە پێغەمبەر ولە هەرشۆێنێک دابم ، بوونی منی لێوانلێوی بەرەکەت و تا زیندووم ڕاسپێری نوێژ و زەکاتی بەمن کردووە . سڵاوی (خودا) لەمن ، ڕۆژێک کە لەدایکبووم وڕۆژێک کە دەمرم و ڕۆژێک کە دیسان دەگەڕێمەوە.(سورەتی مریەم، ئایاتی ٣٠ تا ٣٣)

سڵاو و درودی خوداوەند لە پەیام هێنەرانیی ئیلاهی! سڵاو لە وان کە وەکوو ڕێژنەی ڕەحمەت و بەزەیی دەبارن لە سەر گێانە تینووەکان و ڕوح و دەروونی خەمبارو خەمۆکیی ئینسان بە بارینی باڵاترین مەعاریفی ئیلاهی ، تازە و پەراو دەکەنەوە .سڵاو و دروود لە حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) کە مردووەکان زیندوو و ئەوانەی نقوومی خەو بوون وەخەبەرهێنا. سڵاو دروود لە دایکی ڕێزداری، مریەم (س) کە وەها ڕۆڵەیەکیی پێشکەشی تینووانیی ئاشتی و دادگەری کرد.و سڵاو دروود لە پەیرەوانی بەڕێزی کە بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێنموونییەکانی عیسا مەسیح(ع) ،کە بڕەو بە ئەندێشە بەرزەکانیی ئەو و نێردراوانی دیکەی ئیلاهیی ئەدەن.

حەزرەتی عیسا (ع) لە سەردەمانێک لە دایکبوو کە گرووپە جۆر بە جۆرەکانیی جوولەکە ، پێکەوە کێشە وناکۆکی زۆریان هەبوو.گەورەپیاوانی هۆزی جوو، لەهەر گرووپ و ئەتنێک، بەو پێشبینیانە کەلە پەرتۆکە کۆنەکانی خۆیان دا کۆیان کردبوون، ئاگاداری تایبەتمەندییەکانیی بوون،بەڵام هەر لە سەرەتاوە ،هەموویان لەبیر کرد و بەرەنگاری ئەم پێغەمبەرە مەزنە بوون. سەرەتایش بۆختانیان لە دایکی مەسیح دا ، تا بتوانن دایک و ڕۆڵەکەی بەردەباران بکەن لەپێش چاوی خەڵکی دا. بەڵام دوای قسەکردنی عیسا(ع) لە لانکە دا کە فەرمووی" من بەندەی خودام، خوداوەند کتێبی (ئینجیل)ـی بەمن داوە و منی کردووە بە پێغەمبەری خۆی..." پیلانیی ئەوان پوو وچەڵکرایەوە و دایک ومنداڵەکەی ، هەردوویان ڕزگاربوون.

حەزرەتی عیسا (ع) نزیک ساڵی ٣٠ زایینی بۆ پێغەمبەری هەڵبژێردران. عیسا مەسیح(ع) لەگەڵ یارانیی (حەواریون) ، سەردانیی هەموو ناوچەکانی باکووری فەلەستین کرد و خەڵکیان لەگەڵ دینی ڕاستەقینەی خودا ئاشنا کرد.کاتێک مەسیح(ع) باسی مەعاریف و زانستەکانی ئیلاهی بۆ خەڵکی دەکرد دەبوو بە هۆی سەرسوورمانی خەڵک و ڕق وتوورەیی سیاسەتوانان و حاکمانی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگە. لەبەر ئەوەی مەسیح(ع) نەیاریەتی خۆشڕابواردنیی گەورەپیاوانی ئایینی جوولەکە بوو .بۆ عیسا هیچ گەندەلێییەک پاسانەدەکرا.هەر بۆیە بۆ نەیاریەتی و ڕەتکردنیی پێکەوە هاوپەیمان بوون تابواری کووشتنی دابین بکەن.قەیسەری ڕۆم یان دنە دا بۆ کووشتنی ،وتیان ئەگەر ئەم ڕەوشە درێژەی هەبێت ، پاشایەتی تۆ تێکدەڕوخێت، کەوابوو بۆ پاراستنی پاشایەتی خۆی ڕێگایەکت جگە لە کووشتنی عیسانییە.
عیسا کاتێک ئاگاداری پیلانەکە بوو ، هاوڕێ حەواریون چوو بۆ باخێک و لەوێدا خۆی شاردەوە، بەڵام کەسێک بەناوی یەهوودا شۆێنی مانەوەی ئوانی دەرخست ، فەرمانبەرانی حکوومەتی پەلاماری شۆینەکەیان دا و حەواریون کە بینیان گیانیان لە مەترسی دایە عیسایان تەنیا هێشت، بەڵام خۆدواوەند تەنیای نەهێشت و سیمای یەهوودای وەک عیسا کرد و فەرمانبەران یەهوودایان بەجێ عیسا قۆڵبەست کرد . ئەو پیاوە کاتێک تێگەییشت چی قەوماوە بە ڕادەیەک دڵی تۆقی بوو کە زاری داخرا و نەتوانی خۆی بناسێنێت. کاتێکیش زاری کردەوە تا شتێک بلێت کەس قسەی وی قەبووڵنەکرد و پاشان لە سەر خاچ هەلیانواسی. شایەتحالان حالان وایان زانی مەسیح(ع) یان کووشتوە بەڵام بەفەرموودەی قۆرئان نە عیسایان کووشت ونە لەسەر خاچ هەلیانواسی ،بەڵام ئەوان وایان زانی شتی وا ڕوویداوە.
لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) لەهەموو پەێڕەوانی ڕێگای حەق و حەقیقەت پیرۆز بێت