ته‌مووز 30, 2018 07:31 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی پێشبڕکێ وەرزشیەکانی ئەرتەشەکانی جیهان بە ئامادەبوونی ئێران لە چین

پێشبڕکێ وەرزشیەکانی ئەرتەشەکانی جیهان بە ئامادەبوونی چەندین وڵات لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژی یەکشەممەوە لە دوو ناوچە لە باکووری رۆژاوا و باشوری رۆژهەڵاتی چین دەست پێ بووە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم پێشبڕکێیانە لە پارێزگەی سین کیانگ لە باکووری رۆژاوا و لە پارێزگەی فوجیان لە باشووری رۆژهەڵاتی چین دەست پێ بووە کە وەرزشکارانی ئێرانی لە سین کیانگ رکابەری دەکەن .

بە گشتیی 17 تیم بە ئامادەبوونی 385 وەرزشکار لە دە وڵاتی جیهان لەوان ئێران ، چین ، بلاروس ، کازاخستان  و  روسیا لەم پێشبڕکێیانەدا بەشداری دەکەن کە تا 11 ی ئابی پێدەچێ .

تیمی سەربازیی ئێران بۆ ئامادەبوونی لەم پێشبڕکێیانەدا پێکهاتووە لە ئەرتەش ، سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی ( پۆلیس) و ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران .

سەرپەیڤ