ئایا کیسەڵ بەبێ بوونی توێکڵە ڕەقەکەی دەتوانێت بژی؟
ئەو توێکڵە ڕەقەی، کە لە پشتی کیسەڵدا هەیە، زۆر سوودی هەیە بۆی، بەتایبەتی بۆ پاراستنی گیاندارە دڕندەکان. لەناو ئەم توێکڵە ڕەقەدا مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم هەڵدەگیرێت کە ئەوەش یارمەتی کیسەڵ دەدات بتوانێ لەژێر ئاودا بمێنێتەوە.
ئەم توێکڵە ڕەقە لەگەڵ کیسەڵەکەدا گەشە دەکات ، بۆیە نە زۆر بچووکە و نە زۆر گەورەیە بۆ کیسەڵەکە و لە لاشەی کیسەڵەکە نایەتە دەرەوە، چونکە بە سییەکانییەوە بەند کراوە.ئەمەش مانای وایە کاتێک توێکڵە ڕەقەکە زیانی پێ بگات ئەوا ئازار بەکیسەڵەکە دەکەوێت.
زاناکان لە ئێستادا ئەوەیان سەلماندووە، کە ٢٢٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کیسەڵەکان توێکڵە ڕەقەکەیان نەبووە، پاش ئەوی ئەو وێنەیە لە وڵاتی چین دۆزراوەتەوە، کە دەردەکەوێت ، کیسەڵ پێشتر توێکڵە ڕەقەکەی بەپشتەوە نییە.
ئاماژەشیان بەوە کردووە گیانەوەرێکی گەوەرەیە و وا دەردەکەوێت، کە کیسەڵ بێت و دەردەکەوێت شێوەیەکی هەیە لە کیسەڵ دەچێت، بەڵام دڵنیانین ئایا ڕاستە، یاخود نا.
دکتۆر نیکۆلاس فراسەر لە مۆزەخانەی سکۆتلاند وتی: "توێژینەوەیەکی وردمان لەسەری کردووە بەتایبەت دیوی سەرەوی ئەو کیسەڵە، لە ئەنجامدا بینیمان سییەکانی زۆر فراوان بوون ، بەڵام هیچ نیشانەیەکمان بەدی نەکرد، کە بەڵگە بێت لەسەر بوونی توێکڵە ڕەقەکە بە پشتییەوە، بۆیە بۆمان دەرکەوت ئەمە بەڕاستی ئەم کیسەڵە گیاندارێکی زۆر سەیرو سەمەرەیە."
ئەمە لەکاتێکدایە تائێستادا کەس نازانێت کە ئەم توێکڵە چۆن دروست بووە و پەڕەی سەندووە، بەڵام توێژەرەوان ئەویان دەخستووە ئەو توێژینەوانە، کە کردوویانە ، دەردی دەخات کە زۆر نزیکن لە دۆزینەوەی ئەم هۆکارە.