جەولانی چەکی سەربازی قورس لە باشوورەوە بۆ دیمەشق دەگوازێتەوە
ئهیلوول 19, 2025 19:47 Asia/Tehran
سەرچاوە سەربازی و دیپلوماتیکەکانی سووریا ڕایگەیاند کە حکومەتی کاتیی سوریا لە سەرووبەندی وتووێژەکان لە گەڵ ڕژێمی زایونی تانکە قورسەکانی خۆی لە باشووری سووریاوە دەگوازێتەوە بۆ دیمەشق .
ئەو کارە دوای بارگرژی تایفی لە سویدا ئەنجام درا کە بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس و ڕژێمی زایونیش وەزارەتی بەرگری سووریا و چەن ناوچەی دیکەی بوردمان کرد و بە بڕوای کارناسان ئەو کشانەوەیەی حکومەتی جولانی لە وانەیە ئاکامی وتووێژەکانی دیمەشق لە گەڵ کاربەدەستانی ڕژێمی ز ایونیستی بێت کە بڕیارە ئەو وتووێژانە سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆی سووریا لە باکوی پێتەختی کوماری ئازەربایجان درێژەی هەبێت .