ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئیمام حەسەنی عەسکەری(ع)
هەشتی ڕەبیعوسانی1440 ڕێکەوتی16ی دیسەمبەری2018، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئیمام حەسەنی عەسکەری(ع) مزگێنی بەخشی ڕزگاریدەری وادەپێدراو(عج) یە.
حەزرەتی ئیمام حەسەنی عەسکەری(ع) لە هەشتەمی رەبیعوسانی٢٣٢ی کۆچی مانگی لە شاری مەدینە، هاتەسەردونیا.
ئەو ئیمامە مەزنە بەشیکردنەوەی ئەندێشەی شیعی و ڕەت کردنەوەی شک و دڕدۆنگییە دینییەکان لەپاراستن و پەرەپێدانی دینی ئیسلام هەوڵی دا‌و بەشیکردنەوەی کردەوەی موسڵمانان لەسەردەمی ئیمامەتی حەزرەتی مەهدی(عج)، ئەوانی بۆ چاخی غەیبەت و ئامادەنەبوونی ئیمامی زەمان(عج)، ئامادە کرد.
ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سکه‌ری(ع) له حه‌دیسێکدا له "تحفه العقول"دا ده‌فه‌رموێ: عیباده‌ت نه به زۆربوونی رۆژووکانه و نه به زۆر بوونی نوێژ، به‌ڵکوو به زۆربوونی بیرکردنه‌وه له کاری خودادایه. لێره‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی وا له لێکۆڵینه‌وه و بیرکردنه‌وه حاڵین تێده‌گه‌ن که بیرکردنه‌وه چه‌نده گرینگه و به‌م هۆیه ده‌فه‌رموێ:کاتژێرێك بیرکردنه‌وه باشتره له عیباده‌تی حه‌فتا ساڵ.
چوونكو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دروست مرۆڤ به‌ره‌و پێش ده‌بات. له‌وانه‌یه بیرێکی هه‌ڵه یان به‌بێ بیرکردنه‌وه کارکردن ، عیباده‌ت کردن و ... مرۆڤ عومرێک وه‌پاش بخات.که‌وایه ده‌بێ بیر بکه‌ینه‌وه به‌ڵام کامه بیر ، کامه دڵ؟
ده‌بێ سه‌ره‌تا چه‌په‌ڵیه‌كان له دڵ بسڕینه‌وه و خاوێنی که‌ینه‌وه هه‌تا ببێته یانه‌یه‌كی‌به‌تاڵ له هه‌رچه‌شنه چه‌په‌ڵییه‌ك ، ئه‌وده‌م بیرۆکه‌یه‌کی دروست پێکدێت و بۆ هاتنه نێو ئه‌م مه‌سه‌له گرینگه ده‌بێ به‌رده‌وام بیر له خودا بکه‌ینه‌وه‌و په‌یوه‌ندیی خۆمان له‌گه‌ڵ خودا نه‌پسێنین، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پیاوانی خودایی، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌ولیای ئیلاهی، یارمه‌تیی خواستن له ئه‌ئیمه‌ی ئه‌تهار (ع)، زیاره‌تی ئه‌هلی قبور، به‌شداریی له رێوڕه‌سمێک که باس له ناسین و مه‌عریفه‌تی خودا ده‌کات‘ئه‌مانه ئه‌گه‌ر دووپات بکه‌ینه‌وه و هه‌ڵیاننه‌پچڕین نوری ئیلاهی له دڵماندا پێکدێ.که‌وایه رێگا بۆ تۆبه و بیرکردنه‌وه ده‌کرێته‌وه.
که‌وایه ته‌نیا پێویسته په‌یوه‌ندیی خۆمان له‌گه‌ڵ خودا هه‌ڵنه‌پچڕین و ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بین هه‌موو رێگاکان ده‌کرێنه‌وه.
ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سکه‌ری(ع) ده‌فه‌رمووێ: بیر بکه‌نه‌وه و له‌م رێگایه‌دا سه‌رمایه بنێنه‌وه ، ده‌سکه‌وتێکی باشی ده‌بێ چوونكو نوێژ و رۆژووی زۆر له دڵی خافڵدا کاریگه‌ریی نابێت‘به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوکات دڵ له چه‌په‌ڵیه‌کان رزگار بکه‌ین و خودای بێنینه نێوی ئه‌وسا ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه خوداوه‌ند ده‌فه‌رموێ: "القلب حرم الله" دڵ حه‌ره‌می خودایه پاشان نوێژ و رۆژوو و هه‌موو کاره چاکه‌کانی دیکه له دڵدا سه‌قامگیر ده‌بن.
ساڵگه‌ڕی له‌دایك بوونی پڕپیت و به‌ره‌كه‌تی یانزه‌هه‌مین ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری ئاسمانی ئیمامه‌ت و ویلایه‌ت حه‌زره‌تی ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری (ع) له هه‌موو ڕێڕه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و حه‌زره‌ته پیرۆز بێت.