ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیا، لوبنان دوایین خەنیمی تۆپی پێی کچان
تیمی تۆپی پێی کچانی ژێر ١٩ ساڵانی کچان سبەینێ لە دوایاریی قۆناغی گروپیی بەرەوڕووی تیمی لوبنان دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری میھر، قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی بەرایی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە گروپی ئێران بە میوانداریی ڤییەتنام خەریکە بەڕێوە دەچێت. تیمی یاریی تۆپی پێی کچانی لاوی ئێراان سبەینێ لە دوایین یاریی قۆناغی گروپی بەرەوڕووی لوبنان دەبێتەوە.
شاگردەکانی « کەتایون خوسرەویار» دوای شکست ھێنانی دوو بە سیفر لە بەرامبەر تیمەکەی کۆریای باشووری و یەکسان ھاتنەوەی یەک یەک لە بەرامبەر ڤییەتنام بۆ ھەڵکشان پێویستی بە سەرکەوتنێکی پڕگوڵە لە بەرامبەر تیمەکەی لوبنان کە ھەڵبەت دەبێ چاوەڕوانی ئەنجامی دوو تیمەکەی کۆریای باشووری و ڤییەتنامیش بین.
کۆریای باشووری بە شەش خاڵ ھەڵکشانی خۆی مسۆگەرو دڵنیا کردووەو ڤییەتنامیش ئەگەر بێتو لە بەرامبەر کۆریادا یەکسانی بکات وەکو تیمی دووھەمی ئەم گروپە ھەڵدەکشێت.
تیمی نیشتیمانیی ئێران سبەینێ لە کاتژمێر یەک و سی خولەکی دوای نیوەڕۆ بەرەوڕووی تیمەکەی لوبنان دەبنەوە.