بەردەوامیی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
ئاب 27, 2025 20:59 Asia/Tehran
بە هۆی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، ٧٦ فەلەستینی شەهید بوونە و ٢٩٨ کەسیش بریندار.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ١٠ کەسی دیکە لەوان دوو منداڵ بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە شەهید بوون کە بەم چەشنە ژماری گشتیی قوربانیانی بەدخۆراکی هەڵکشاوە بۆ ٣١٣ کەس کە ١١٩یان منداڵن. لە بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک و یارمتیشدا ئەمڕۆ ١٨ کەس شەهید بوون و ١٠٦ کەسی دیکەیش بریندار ، بەم چەشنە ژماری ئەو فەلەستینییانەی تا ئێستا لەو بنکانەدا شەهید بوون گەیشتۆتە دوو هەزار و ١٥٨ کەس، هەروەها ١٥ هەزار ٨٤٣ کەسیش هەر لەم بنکەگەلەدا بریندار بوونە. شایانی باسە بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا ٦٢ هەزار و ٨٩٥ کەس شەهید بوونە.