حوزه‌یران 05, 2019 14:08 Asia/Tehran
  • پیاسەیەک بەنێو جیھانی زانیاری و ھونەرو ڕۆشنبیری دا

ئازاری سک لە منداڵاندا _کرانەوەی ستۆدۆ کابان لە شاری سلێملنی _ بەخواردنی ئەم جۆرەمیوانەجەستەت لە وشکبونەوە بپارێزە .

ئازاری سک (سکئێشە) لەمناڵدا، یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە بەهۆیەوە زۆرترینی منداڵان سەردانی نەخۆشخانەکانی پێدەکرێن، بەتایبەت لەوەرزە ساردەکاندا، بەڵام خۆشبەختانە زۆرترینی حاڵەتەکان هۆکارێکی خراپی لە پشتەوە نییە و بەبێ چارەسەری تاییەت، یان بە پێدانی هەندێک دەرمانی سادە و چاودێریکردنیان باشدەبن.

ماڵپەڕی پەیام لەم بارەیەوە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر نووسیویەتی: سەبارەت بەهۆکارەکانی ئازاری سک بەشێوەیەکی گشتی لەم خاڵانەی خوارەوەدا باسی دەکەین:

۱_ هەوکردنی گەدەو ڕیخۆڵە: لەم حاڵەتە دا منداڵەکە دووچاری رشانەوەو سکچوون، وە ئازاری سک دەبێت، بەشێوەی ئازاری ناو بەناو لەگەڵ پێچی ڕیخۆڵەکان بەتایبەت لە ئەمیبای زەحیری کە بە پشکنینی نەخۆشەکە لەلایەن پزیشک وە پشکنینی پیساییەکەی دەردەکەوێت،  چارەسەر بە پێدانی دەرمانی دژە میکرۆب، دژە تاو ئازار، وە پێدانی مغزی بەپێی پێویست دەبێت.

۲_ هەندێک حاڵەتی هەوکردنی بەشی سەرووی کۆئەندامی هەناسە، بەتایبەت لەوزەتێن دوای چەند ڕۆژێک بەهۆی دابەزینی هەوکردنەکە بۆ ناو ڕیخۆڵەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری سک تەنانەت لەهەندێک حاڵەتدا لەهەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە جیا ناکرێنەوە ، لەبەر ئەوە پێویستییان بە چاودێری و پێدانی دەرمان دەبێت.

۳_ ئازاری گەدە:  بەهۆی ڕووشانی ناوپۆش گەدە بەهۆی هەندێک خۆراک یا هەستیاری بەخۆراک یا دەرمان یان دروستبوونی برین کە ئەمیش بەئەنجامدانی هەندێک پشکنین لەوانە هەناوبیی گەدەو ڕیخۆڵە دەتوانرێت هۆکارەکەی بدۆزرێتەوەو چارەسەری بۆ ئەنجامبدرێ.

٤_ ئازاری سک بەهۆی ئازاری ڕیخۆڵەکان: ئەمیش بەهۆکاری قەبزی و نەکردنی پیسایی بە شێوازی ڕێک و ڕۆژانە ئەمیش بەهۆی  هەندێک نەخۆشی یا لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بەهۆی ناڕێکوپێکی لەکاتی خەوو خواردنەکانی دەبێت، چارەسەر بە گۆڕانکاری دەبێت لە کات و جۆری خواردن. وە بۆ هەندێک حاڵەت پێدانی دەرمان وە بۆ هەندێک حاڵەتی زۆر کەم بەئەنجامدانی نەشتەگەری دەبێت بۆیان.

٥_ هەوکردنی کۆئەندامی میزو میزەڕۆ: بەتاییەت گورچیلە لەم حاڵەتەدا مناڵەکە  دووچاری ڕشانەوەو تاو ئازاری سک و لا کەلە دەبێت لەم حاڵەتەدا پێویست  دەکات مناڵەکە لە نەخۆشخانە داخڵبکرێت بۆ پێدانی دەرمانی دژە میکرۆب و دژە تاو ئازار وەپێدانی مغزی  هەروەها ئەنجامدانی هەندێک پشکنین بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکان.

٦_ هەندێک حاڵەت کە چارەسەر بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت: لەوانە هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە یا گیرانی ڕیخۆڵە یا بەناویەکداچوونی ڕیخۆڵەکان ئەمانە بەئازاری سک و ڕشانەوە دەستپێدەکات وە بە ئەنجامدانی پشکنین بۆ مناڵەکەو پشکنینی تاقیگەیی و سۆنارو تیشک دەتوانرێت حاڵەتەکە دەستنیشان بکرێ و چارەسەریش پەپێدانی دەرمان و مغزی وە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت بۆیان.

        **********************************

ڕۆژی دووشهممه 13ى ئایار، بهپێى ئهو ڕاگهیاندراوێکلە شاری سلێمانی پاش ساڵێک لە دامەزاراندنی، ستۆدیۆ کابان بە فەرمی کرایەوە.

 

ماڵپەڕی وشە بۆ ئاگادار کردنەوەی زیاتر لەم بارەیەوە نووسیویەتی: پێشەوای ساز ئەڕەنجەر و ئەندازیاری دەنگ لە ستۆدیۆ کابان رایگهیاندووه، ئەم   ستۆدیۆیە که نزیکەی ساڵێکە دانراوە و ئێستهبە فەرمی کراوەتەوە، جیاوازە لە ستۆدیۆکانی تر و بە سیستمی HDX کار دەکات، تایبەتیشە بە هەموو کارێکی هونەری میوزیک و گۆرانی.

 

ستۆدیۆ کابان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کەلەپووری سلێمانییە، ئامانجی خزمەتکردنە بە هونەرمەندانی کورد، تا ئێستهکۆمەڵێک کاری کردووە بۆ هونەرمەندانی سلێمانی و هەولێر و ناوچەکانی تری کوردستان، بەرهەمەکان لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاو دەکرێنەوە.

ئینستیتیووتی کەلەپووری کورد، ڕێکخراوەیێکی ناحکوومییە کە ئامانجی پێکھێنانی ئەرشیفێکە لە کەلتوور و کەلەپووری زارەکی کوردستان (ھەموو کەمایەتی ئاینی و ڕەگەزی) بە مەبەستی تۆمارکردنی ناسنامەی نەتەوەی کورد و ھەموو کەمایەتییەکانی کوردستان کە مێژووی ھاوبەشیان لە کوردستاندا ھەیە، لە ساڵی 2003 دا دامەزراوە و دوو بنکەی سەرەکی لە سلێمانی و دھۆک و نوێنەرایەتی لە کەرکووک و ناوچە کوردنشینەکانی دیکە ھەیە.

                  **********************************

لە مانگی رەمەزاندا چەند کاژێرێکی زۆر خۆت لە خواردن و خواردنەوە بە دور دەگریت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە جەستەت توشی وشکبونەوە ببێت و کاریگەری لەسەر پێستت دروست بکات، دەکرێت بەخواردنی ئەم جۆرەمیوانەجەستەت لە وشکبونەوە بپارێزیت بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە پێکهاتەی میوەکاندا هەیە:

ماڵپەڕی خەندان لەم بارەیەوە ناوی چەند میوەیەک دێنێ و ئا بەمجۆرە دەست دەکات بە شی کردنەوەیان و دەنووسێت:

١-شوتی: بەهۆی ئەوەی رێژەی 92% پێکهاتەکەی ئاوەو پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە.

٢- شیلک: 92% پێکهاتەکەی ئاوە پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە.

٣- قۆخ: 87% لە ئاو پێکهاتوە و هەوڵ بدە رۆژانە لە دانەیەک زیاتر بخۆیت.

٤- پرتەقاڵ: یەکێکی دیکەیە لە میوە بەسودەکان لە 87%پێکهاتەکەی ئاوە جەستەت لە وشک بوونەوە دەپارێزێت.

٥- هەڵوژە: کە میوەیەکی بەتام و ئاودارە 87% پێکهاتەکەی ئاوە.

٦- گێلاس: سەرەرای بچوکیەکەی سودێکی زۆری هەیە بۆ مانەوەی پێست بە شێداری.

٧- ترێ: 81% رێژەی ئاوی لە خۆ گرتوە پێست لە وشکبونەوە دەپارێزێت.

سەرپەیڤ