ته‌مووز 05, 2019 08:38 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی هەڵبژاردی کاراتەی کرێکارانی ئێران لە جیهاندا

هەڵبژاردی کاراتەی کرێکارانی ئێران لە یەکەم ئامادەبوونی لە یارییە جیهانییەکانی کرێکاراندا توانی ٩ میداڵیا جۆربەجۆر بە دەست بێنێ.

هەڵبژاردەی کاراتەی کرێکارانی ئێران بە ٦ میداڵیای زێڕ، ١ زیو و ٢ برۆنز، بوو بە پاڵەوانی شەشەمین یارییە جیهانییەکانی کرێکاران لە ئیسپانیا.

پێشتریش تیمی زۆرانی فەرەنگیی کرێکارانی ئێران بە دەس خستنی ٧ میداڵیای زێڕ و ١ برۆنز پاڵەوانەتیی ڕکابەرایەتیی جیهانی کرێکاری لە ئیسپانیای بە خۆ تەرخان دا.

شەشەمین خولی یارییە جیهانییەکانی وەرزشی کرێکاری و ئاماتۆری لە دوەمی ژولایی ٢٠١٩ـەوە لە شاری تورتوسا" Tortosa ی ئیسپانیا دەست پێبووە و ٣٠٠٠ وەرزشوان لە ٤٢ وڵاتی جیهان  بۆ ماوەی شەش ڕۆژ پێکەوە ڕکابەرایەتی دەکەن.

کاروانی ئێران بە ١٤٠ وەرزشوان لە ٩ لقی  وەرزشی لە چوارچێوی ١٦ تیم لە ڕکابەرایەتیی جیهانیی کرێکاری لە  ئیسپانیا بەشداری کردووە.