ته‌مووز 07, 2019 18:26 Asia/Tehran
  • پەیمان ڕەزایی: تیمی بالەی شارەوانی ورمێ لە لیگی ٩٨ دا بەشداری دەکات

بەڕێوەبەری یانەی شارەوانی ورمێ گوتی: تیمی بالەی شارەوانی ورمێ لە ڕکابەرییەکانی لیگی ٩٨ دا ئامادە دەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری میهر،دوای قسەکانی سەرۆکی ڕێکخراوەی لیگی بالە لەبارەی دابەزینی سێ تیم بۆ دەستەی یەک بۆ بەڕێوەبردنی یاساکان و بەڕێوە بردنی  ڕکابەرییەکانی لیگ لەگەڵ ١٢ تیم، بەڕێوە بەری یانەی شارەوانی ورمێ هەواڵی ئامادەبوونی ئەم تیمەی داوە لە خولەنایابەکان دا.

پەیمان ڕەزایی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر،لەبارەی بارودۆخی تیمی شارەوانی ورمێ گوتی:  ئەفشین داوەری،عەلی فەتاحی و مەنووچێهر پوورحەسەن ڕوانینێکی تایبەتی بۆ نەهێشتنەوەی ئەم گرفتە هەیەو سپاسی ئەوان دەکەم. بە گوێرەی ئاییننامەی رکابەرییەکان تەنیا دوو تیم بۆ دەستەی یەک دەڕۆن و ورمێ ساڵی ڕابردوو لە پلەی یانزەهەم دابوو. بەڕێوە بەری یانەی ورمێ گوتیشی: لاگرانی بالە ناتوانن  بیر لە رکابەرییەکانی لیگ بە بێ تیمەکانی ورمێ و گۆمەز بکەینەوە. ئەم گرفتە پێوشۆیندەگرین.لەهەموو کەسانێک وا نیگەرانی بەدی هاتنی گرفتێکن لەم بوارە دا ڕێزدەگرین.