پاڵەوانیی شەترەنجبازی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی ئیسپانیا
تهمووز 08, 2019 16:08 Asia/Tehran
"پەرهام مەقسودلو" شەترەنجبازی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێ چوار قۆڵییەکانی مامۆستایانی لیۆنی ئیسپانیا.
بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، لە فیناڵی پێشبڕکێی چوارقۆڵیی مامۆستایانی لیۆنی ئیسپانیا، شەترەنجبازان لەچوار خولدا پێکەوە کەوتنە ململانێ و مەقسودلو بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمەکانی، توانی پلەی پاڵەوانی بەخۆ تەرخان بکات.
پەرهام مەقسودلو لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی لاوانی جیهان لە ساڵی٢٠١٨ بوو بەپاڵەوان.