دەسپێکی 38مین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر لە تاران
38مین خولی فستیڤاڵی شانۆی فەجر ئەمڕۆ لە تاران دەسپێدەبێ .
لە 38مین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجردا 20 بەرهەم لە بەشی پێشبڕکێ و 15 بەرهەم لە بەشی ناپێشبڕکێ دەچنە سەر ستێج . لە بەشی نیودەوڵەتیشدا 5 بەرهەم لە فستیڤاڵەکەدا دەبن وێڕای ئەوەی کە 23 بەرهەمیش لە بەشی شانۆی سەرشەقام جێبەجێ دەکرێن .
شانۆی سەرشەقام لە ساڵانی رابردوودا پێشوازیەکی زۆری لێکراوە و ئەمساڵیش بەردەام دەبێ .
38 مین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر تا دەی شوبات درێژەی دەبێ .
هەروەها فیلمی "باوکان" لە دەرهێنانی سالم سەڵەواتی دەرهێنەری کوردستانی بە پێی خشتەی نمایشی فیلمە هەڵبژاردراوەکان لە سی و هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلمە فەجردا نمایش دەکرێت.
فیلمی "باوکان" لە دەرهێنانی سالم سەڵەواتی دەرهێنەری کوردستانی و بەرهەم هێنانی شەهرام مەسلەخی بە پێی خشتەی نمایشی فیلمە هەڵبژاردراوەکان لە سی و هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلمە فەجر، لە بەشی ڕوانینی نوێدا نمایش دەکرێت.
بەشی ڕوانینی نوێی مێهرەجانی فەجر ١٠ فیلم لە خۆدەگرێ کە لە لایە محەمەد ئێحسانی، مەحموود ئەربابی، هومایوون ئەسعەدیان، یەلدا جەبەلی، ڕەزا دروستکار، سەید مەحموود ڕەزەوی و حسێن کەرەمی وەک داوەرانی ئەو بەشە هەڵبژاردراون.
باوکان بەسەرهاتی دوو بەرەیە کە دژی یەک وەستاون و ڕووداوگەلێک لەو بەرەوڕووبوونەوەیەدا دەقەومێ و تێیدا هونەرمەندانێکی وەک عەلیڕەزا سانی فەڕ، هیدایەت هاشمی، گلارە عەباسی، مەهشید ناسری، کەیوان پەرمەر، مەهدۆخت مەولایی، نەوید لایەقی، سارینا تەرەقی، یووسف یەزدانی، مەرتەزا خانجانی، شەیدا مەئەدەب، سەعید پوورشەعبانی و سەعید باغەبان ڕۆڵ دەگێڕن.
سالم سەڵەواتی خەڵکی شاری سنەیە و پێشتر بە فیلمی "زستانی دوایین" خەڵاتێکی زۆری نێونەتەوەیی مسۆگەر کردووە و تا ئێستا بۆ دوو جار توانیویەتی بەشداری مێهرەجانی فەجر بێت.