بارانی بە لێزمە کێشەی بۆ یانەی ئیستقلال سازکرد
شوبات 10, 2020 07:49 Asia/Tehran
بارانی بە لێزمە وایکرد شوێنی پرۆڤەی یاریزانانی یانەی ئیستقلالی ئێران تووشی کێشە بێت.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، بە هۆی بارانی بە لێزمەی باران و بۆ پاراستنی گۆڕەپانی یاریەکە ، پرۆڤەی فەرمیی دوو یانەی شۆرتەی عێراق و ئیستقلالی ئێران لە یاریگەی سەرەکیی هەولێر بەڕێوەنەچوو .
میدیای فەرمی یانەی ئیستقلال لەم بارەوە نووسی : بەپرسانی عێراقی خەریکی ئامادەکردنی یاریگەیەکی دیکەن .
هەردوو یانەی ئیستقلال و شۆرتە لە کاژێر 6 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە .