«ھەتاو» بوو بە باشترین فیلیمی کۆڕەجێژنی فەجر
فستیڤاڵی سی و ھەشتەمین کۆڕەجێژنی فیلیمی فەجر لە ئێران، ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان بە ھەڵبژاردنی بەرھەمە ھەڵکەوتەکان کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.
فیلیمی «ھەتاو»ی مەجید مەجیدی باشترین فیایم و «مەلەی پەروانە» بە دەرھێنانی «موحەممەد کارت» وەک باشترین فیلم دیاری کرا لە ڕوانگەی بینەرانەوە.
دوو فیلیمی سینەمایی « ڕۆژی سیفر» و «مەلەی پەروانە» ھەرکامەو بە وەرگرتنی پێنج سیمورغ ڕەچەی خەڵاتەکانی فستیڤاڵی سی و ھەشتەمین کۆڕەجێژنی فیلیمی فەجریان شکاند. سیمورغی بلورینی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی پیاویش درایە «پەیمان مەعادی» بۆ فیلیمی «دارەگوێز».
سەیید عەبباس ساڵحی وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە لێدوانێکی کورت دا پێی داگرت: سینەما ڕەنگە نەتوانێ دنیا بگۆڕێت، بەڵام خۆ دەتوانێ دەلاقەیەک لە ڕووی وتووێژو دیالۆگ بکاتەوە.
ناوبراو وتیشی: کۆڕەجێژنی فەجر دەرفەتێکە بۆ بیروڕا گۆڕینەوەو ڕەخنەو ھەڵسەنگاندن. ئەم کۆڕەجێژنە، جێژنی خەڵک و سینەماکارانەو ئەمڕۆ ڕۆژی کۆتایی فەجرە لە کاتێکدا کە مەشغەڵی سینەما کوژانەوەی بۆ نییەو ستایشی ئەوانەش دەکەین کە بۆ بەھەڵکراوی مانەوەی زیاتری مەشغەڵی سینەما ھەوڵ دەدەن.