کوردستان میوانداری هەستیارترین یاریی هەفتە ، سێپاهان میوانداری دربی ئیسفەهان
شوبات 13, 2020 15:17 Asia/Tehran
لەمیانەی دیدارەکانی هەڤدەهەمی ڕکەبەریی لیگی سەرتری تۆپی پێی ئافرەتان ،کوردستان میوانداری هەستیارتیرن یاریی هەفتە دەبێت
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری مێهر هەفتەی هەڤدەهەمی ڕکەبەرایەتیەکانی لیگی سەرتری تۆپی پێی ئافرەتان ، ڕۆژی هەینی لە کاژێر 10 بە بەڕێوە چوونی 5 دیدار بەردەوام دەبێت . تیمی وچانی کوردستان کە بە 15 سەرکەوتن و 45 ئیمتیاز نزیکترین خەنیمی بەم لە خشتەی ڕێزبەندیە ئەم هەفتەیە لە ماڵی تیمی شارەداری سیرجانە . سیرجان بە 11 سەرکەوتن و 35 ئیمتیاز لە پێگەی سێهەمی خشتەی ڕێزبەندیکراو دایە و بۆ وەدەس هێنانی سێ ئیمتیاز کارێکی سەخت لە کوردستان لە بەردەمدا دەبێت .