سێھەمین کۆڕەجێژنی خوێندکاریی کورتە فیلیمی «ڕێگا» دەستی بەکار کرد
سێھەمین کۆڕەجێژنی خوێندکاریی کورتە فیلمی «ڕێگا» لە بەشی کورتە فیلیم، داستانی، بەڵگەفیلیم، ئەنیمەیشێن و ئەزمونی و فیلیمی خۆجێیی کوردستان ڕۆژی شەممە لە پەردیسی سینەمایی بەھمەنی سنە دەستی بەکار کرد.
سەرۆکی زانکۆی زانستی کاربەریی کوردستان لەم ئاھەنگەدا وێڕای پیرۆز کردنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی فاتیمەی زەھرا«س»و ڕۆژی دایک، وتیشی: تایبەتمەندیی سەرەکیی کۆڕەجێژنی کورتە فیلیمی «ڕێگا» خۆڕسک و خوێندکاری بوونەکەیەتی کە لە ئاھەنگەکانی دیکەی زانکۆ جیای دەکاتەوە.
لەم ئاھەنگەدا پەیکەرەی سێھەمین خولی کۆڕەجێژنی خوێندکاریی کورتە فیلیمی «ڕێگا» پەردەی لە سەر ھەڵگیراو فیلیمەکانی بەشی پارێزگاکانیشی تیادا پیشان درا.
٢٠ فیلیمی خوێندکاری، بە مەبەستی ناس کردن و داکۆکی لە بارستاییە تازەکانی فیلیم چێکردن و دروست کردنی ھانەو کێبەرکێ بۆ خوێندکارانی بواری سینەما لە کۆڕەجێژنەکەدا پیشان دەدرێت و فیلیم چێکەرانی شەش پارێزگای ھەمەدا، زەنجان، کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام، لوڕستان و کوردستان بەشدای کۆڕەجێژنەکەن.