باسکەی بە ڤیلچێڕی ئێران بەشداریی پارائولەمپیکی تۆکیۆ دەکات
ڕێکخراوەی جیھانیی باسکەی بە ڤیلچێڕ ڕەزامەند بووە بە داخوازیی ئێران لەمەڕ ناردنی تیمی نیشتیمانیی ئەم بوارە بۆ یارییەکانی پارائولەمپیکی تۆکیۆ .
ڕێکخراوەی جیھانیی باسکەی بە ڤیلچێڕ ڕەزامەند بووە بە داخوازیی ئێران لەمەڕ ناردنی تیمی نیشتیمانیی ئەم بوارە بۆ یارییەکانی پارائولەمپیکی تۆکیۆ . لەم پەیوەندییەدا ھادی ڕەزایی سکرتێری گشتیی لێژنەی نیشتیمانیی پارائولەمپیک لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندی ھەواڵدەریی میھر، تیشکی خستە سەر وتووێژەکان لەگەڵ ڕێکخراوە جیھانییەکانی تۆپی پێی پێنج کەسەو باسکەی بە ڤیلچێڕ بۆ ناردنی تیمی نیشتیمانیی ئەم دوو بوارە وەرزشییەی ئێران بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی پارائولەمپیک و پێی داگرت: داخوازیی ئێران لەم پەیوەندییەدا بە شێوەی ئیمایل ڕەوانەکراوە.
لە کاردانەوەی بەرایی دا، ڕێکخراوەی جیھانیی تۆپی پێی پێنج کەسە بەرامبەر بەو داخوازییەی ئێران نەیارەتی دەربڕی و کەچی ڕێکخراوەی جیھانیی باسکەی بە ڤیلچێڕ ئەو داخوازییەی قەبووڵ کرد.
بەرلمە ناردنی وەرزشوانانی بواری ڕاکردنی مەیدانی، قورسایی ھەڵگرتن، جۆدۆ، تێکواندۆ، باڵەی دانیشتانێ، بەلەمسواری، تیرھاویشتن و تیروکەوان یەک لایی کرا بووەوە.