تاقیکاریی کۆرۆنا لە پاڵ تاقیکاریی دۆپینگ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380284-تاقیکاریی_کۆرۆنا_لە_پاڵ_تاقیکاریی_دۆپینگ
ئەگەر بێتو کێبەرکێکانی لیگی ھەڵکەوتەی تۆپی پێی بریتانیا دەست پێ بکاتەوە، یاریزانان بە درێژایی حەوتە یەگبین بۆ کۆرۆنا تاقی دەکرێنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2020 09:44 Asia/Tehran
  • تاقیکاریی کۆرۆنا لە پاڵ تاقیکاریی دۆپینگ

ئەگەر بێتو کێبەرکێکانی لیگی ھەڵکەوتەی تۆپی پێی بریتانیا دەست پێ بکاتەوە، یاریزانان بە درێژایی حەوتە یەگبین بۆ کۆرۆنا تاقی دەکرێنەوە.

بە پێی ڕڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کاربەدەستانی تۆپی پێی بریتانیا ھەروا خەریکی تاوتوێ کردن داڕشتنی بەرنامەگەلێکن کە ئەگەر بێتو ئەم وەرزەی ئێستا بەردەوام بکرێت، لە دوای تەشەنای کۆرۆنا بەکار بھێندرێن.

بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی سکای سپۆرت گەڵاڵەیەک کە لەم ھەل و مەرجەدا لە ئێستادا زۆر جێگای سەرنجی کاربەدەستانی یەکێتیی تۆپی پێی بریتانیایە، تاقیکاریی کۆرۆنایە لە سەر یاریزانان. بە قسەی ئەم میدیایە، ئەگەر دوای چەندین حەوتە پەک کەوتن کێبەرکێ نیوەچڵەکانی ئەم وەرزەی لیگی ھەڵکەوتە دەست پێ بکرێتەوە، بە پێی ئەم گەڵاڵەیە یاریزانەکان و ئەندامانی دیکەی تیمەکان حەوتەیەک دوو جار ناقیکاریی کۆرۆنایان لە سەر دەکرێت ھەتا خێرا ئەو یاریزانانەی کە توشی پەتاکە ھاتوون جیا بکرێنەوە.