ھەویری دەدان چەکێکی دیکەی بەزاندنی کۆرۆنا
مامۆستایه‌کی پزیشکیی ددان پێشنیاری ئەوەی کردووە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا لانیکەم دووجار ددانەکانمان بشۆین.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" وای بڵاو کردووه‌ته‌وه کە، مامۆستایه‌کی پزیشکیی ددان له زانکۆی بریستۆل به‌ناوی مارتن ئادی، داوا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسی کۆرۆنا به دوور بیت، پێویسته به‌لای که‌مه‌وه رۆژانه دووجار ددانه‌کات به هەویری ددان بشۆیت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆ ئه‌وه‌شی گوتووه، هەویری ددان و پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی میکرۆب به‌لای که‌مه‌وه چوار ھەتا پێنج کاژێر له ده‌م و دەداندوور بکه‌ونه‌وه کە ئه‌مه‌یان ڤایرۆسی کۆرۆناش ده‌گرێته‌وه که زیاتر له رێی ده‌مه‌وه ده‌چێته جه‌سته‌وه.
ئەم پزیشکە وتووسیەتی: به‌پێی توێژینه‌وه‌کان ئه‌وانه‌ی زیاتر تووشی ڤایرۆسه‌که بوونە، له به‌ساڵاچووانن که ئه‌وان که‌متر ده‌م و ددانیان به هەویری ددان ده‌شۆن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئەوەی کە ڤایرۆسه‌که زیاتر بچێته جه‌سته‌یانەوە.
بە قسەی ئەم پزیشکە ھەر چۆن باسی ئەوە دەکرێت کە پێویسته رۆژانه چه‌ند جارێک ده‌سته‌کانت به سابوون بشۆیت و به پاکی رایانبگریت، به‌هه‌مانشێوه پێویسته رۆژانه چه‌ند جارێک ددانه‌کانیشت به هەویر بشۆیت ھەتا تووشی کۆرۆنا نه‌بیت.