لیگی تۆپی پێی پۆرتۆگال مۆڵەتی دەست پێ کردنەوەی کێبەرکێکانی وەرگرت
لیگی دەستەی یەکەمی تۆپی پێی پۆرتۆگال کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا پەکی کەوت بوو، بەم زووانە دەست پێ دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، لە کاتێکدا کە زۆرێک لە لیگەکانی ئەورووپا لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھێشتا بەدوای ڕێگایەک دا دەگەڕێن ھەتا کێبەرکێکانیان دەست پێ بکەنەوەو بڕێکی دیکەیان وەکو لیگەکانی فەرەنسا، ڤۆڵنداو بەلژیک وەرزی یارییەکانی خۆیانیان پەک پێ خستووە، لیگی تۆپی پێی پۆرتۆگال خۆی بۆ دەست پێکردنەوەی کێبەرکێکانی ساز داوە.
لە ماوەی ڕۆزانی ئەم دواییە دەنگ و باسێک لەمەڕ بڕیاری لیگەکانی ئاڵمانیاو پۆرتۆگال دەبیسترێت کە لەم ناوەدا وەک باسی دەکرێت ماوەی ھەڵپەسێردرانی یارییەکانی «بۆندێس لیگا»ی ئاڵمانیا درێژکراوەتەوە، بەڵام پۆرتۆگالییەکان بە نیازن لە کۆتایی ئەم مانگە زایینییە کێبەرکێکانیان دەست پێ بکەنەوە.
وەزیری ئابووریی وڵاتی پۆرتۆگالیش شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند: کێبەرکێی لیگی تۆپی پێی ئەم وڵاتە دەبێ لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەستی پێ بکرێتەوە. دەرکرانی ئەم مۆڵەتەش لە بەر ئەوەیە کە لە پۆرتۆگال دا ماوەی ئەوە بە خەڵکی ئەم وڵاتە دراوە کە لە سێ ڕۆژی داھاتوودا چالاکیی جەستەیی خۆیان لە دەرەوەی ماڵ دەست پێ بکەنەوە.