CNN: زەبری قورسی کۆرۆنا لە وەرزشی ئەمریکا
May 02, 2020 05:07 Asia/Tehran
وەرزشی ئەمریکا لەبەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پەک کەوتنی پێشبڕکێ جیاجیاکان لە یانە و زانکۆکان ، نزیکەی 12 ملیار دۆڵار زیانی وێکەوتووە .
ئەمریکا کە بووە بە مەکۆی سەرەکیی تووشبوان بە کۆرونا لە جیهاندا و زیاترین ئاماری قوربانیان و تووشبوانی هەیە ، لە کەرتی وەرزشیش دا لەبەر کۆرۆنا زەبری قورسی پێگەیشتووە .
کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریکا بە ئاماژە بەم بابەتە جەختی کردووەتەوە ڤایروسی کۆرۆنا لە یەک مانگ و نیوی رابردوودا زەبرێکی قورسی لە وەرزشی ئەم وڵاتە داوە کە رەقەمەکەی نزیکەی 12 ملیار دۆڵارە .
لە راپۆرەکەدا هاتووە زیاترین زیان بەر وەرزشی باسکەی ئەمریکا کەوتووە .