ئامادەیی بە تەواوەتیی قەتەر بۆ میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیا2027
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380357-ئامادەیی_بە_تەواوەتیی_قەتەر_بۆ_میوانداری_کردنی_جامی_گەلانی_ئاسیا2027
وڵاتی قەتەر هەر لە ئێستاوە ئامادەیی تەواووی هەیە بۆ میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیا 2027.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2020 07:00 Asia/Tehran
  • ئامادەیی بە تەواوەتیی قەتەر بۆ میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیا2027

وڵاتی قەتەر هەر لە ئێستاوە ئامادەیی تەواووی هەیە بۆ میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیا 2027.

بەپێی راپۆرتی ئیسنا و بە گێڕانەوە لە ئەلوەتەن ، جامی گەلانی ئاسیا 2023 لە وڵاتی چین بەڕێودەچێ ، ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا میوانداری کردنی ئەم یاریانە بۆ ساڵی 2027 دیاری نەکراوە .

کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا خەریکی لێکدانەوەی داوای میوانداری کردنی وڵاتەنە و لە بارودۆخی ئێستادا تەنیا وڵاتێک کە بە فەرمیی داوای میواندارەتی پێشکەش کردووە عەرەبستانە .

وڵالتی قەتەریش کە لە جامی گەلانی ئاسیا 2019 ی  ئیمرات جامی پاڵەوانەتیی بردەوە لە هەوڵدایە مێواندارەتیی مۆندیاڵی گەلانی ئاسیا 2027 وەرگرێ و لە گەڵ عەرەبستان لە رکابەریەکی سەختدا دەبێ .