بەربژێری وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دیاریکراوە
May 02, 2020 08:34 Asia/Tehran
ناوی 10 وەزیری کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی ئاشکرا کرا و دەردەکەوێت هێشتا وەزارەتەکانی پشکی کورد یەکلانەکراوەتەوە.
میدیای عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە کە 10 وەزارەتی کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی یەکلا بوونەتەوە و لە و نێوەدا ناوی "عەدنان درجاڵ" بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاڕەتی وەرزش و لاوان یەک لا بووەتەوە .