ئاھەنگی کۆمسای ئەمساڵ لە ھەورامان بەڕێوەناچێت
May 02, 2020 11:20 Asia/Tehran
فەرمانداری سەوڵاوا وتی: بەمەبەستی پێشگیری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمساڵ ڕێوڕەسمی کۆمسای لە هەورامانی تەخت بەڕێوە ناچێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یووسف باشی ڕایگەیاند : خەڵکی ناوچەکەش ئەمساڵ نایانەوێت ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بچێت کە دەبێتە هۆی ئامادە بوونی گەشتیاران و لە ئاکامدا بڵاو بوونەوەی زیاتر ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەر بەو بۆنەوە خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمساڵ ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو وتیشی : لە ڕێگای لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆناشەوە بە ناحیەکە ڕامانگەیاندووە کە هەم ڕاگەیاندن بکەن و هەم پێشگیری بکەن کە کێشەیەک ڕوو نەدات و ئەگەر گەشتیارانیش سەردان بکەن هەم پزیشک و هەم بەرپرسانی ناحیە و چاوەدێران لە شوێنەکە ئامادەن و ڕێگری دەکەن لە کۆبوونەوە.