مارسیلۆ باس لە مانەوەی لە ریاڵ مەدرید دەکات
May 02, 2020 11:49 Asia/Tehran
مارسیلۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، دەڵێت، لەئێستادا کاتەکانم بە سەر قاڵبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر دەبەم
ئەو ئەستێرە بەرازیلییە، ئەوەشی وتووە: نامەوێت لە ریزی یانەی ریاڵ مەدرید بڕۆم، لەوبڕوایەدام یانەکەشم دەستبەردارم نابێت، چونکە لە مەدرید لە باشترین دۆخدام.
سەبارەت بە چوونی بۆ یانەی خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا، مارسلیۆ وتوویەتی، نازانم یانەی یوڤانتۆس دەیەوێت گرێبەستم لەگەڵدا بکات یان نا، بەڵام دەزانم کە لەنێو هاندەرانی یوڤانتۆس خەڵکانێک هەن حەزدەکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکەم”.