تێکڕای یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دەبن بە تاک یاری
May 03, 2020 06:29 Asia/Tehran
گۆڤاری ئەلئیتحاد ی ئیمارات رایگەیاند پرۆژەی تاک یاری بوونی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا تا فیناڵ لە دەست لێکدانەوەدایە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بووەتە ھۆی نادیار بوونی یاریەکانی پاڵەوانانی ئاسیا و ئێستاش فۆرمولێکی دیاریکراو بۆ درێژەی ئەم یاریانە نەخراوتە ڕوو .
بە پێی راگەیاندنی رۆژنامەی الاتحاد ، ئەی ئێف سی بڕیاری بۆ چڕکردنەوە و کەمکردنەوەی ژماری یاریەکان داوە و پرۆژەی بەڕێوەچوونی درێژەی یاریەکانی بە شێوەی چڕبووەوە لە یەک وڵاتدا لە دەستدایە .
یانەکانی پێرسپۆلیس ، ئیستقلال ، سپاھان و شەھری خۆدڕۆ چوار یانەی ئێرانیی لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیادان بۆ ساڵی 2020 .