لە ئێران ھەندێ چالاکیی وەرزشیی دەسپێدەکرێنەوە
May 03, 2020 09:32 Asia/Tehran
دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە ئێران ، سەرۆک کۆمار روحانی باسی کرانەوەی ھەندێ پیشەی کرد بۆ وێنە وەرزشگاکان بە مەرجی کۆنەبوونەوە و پێکنەھاتنی قەرەباڵغیی .
بە پێی راپۆرتی ئسینا ، یاریەکانی ئەم وەرزەی تۆپی پێی ئێران بە دوای بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لە سەرەتاکانی مانگی رەشەمەی پارەوە ھەڵپەسێردران بەڵام دوای نزیک بە دوو مانگ ، ئەمڕۆ ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕونا کۆبۆوە و دوای کۆتایی کۆبوونەوەکە ، سەرۆک کۆمار کۆتایی ھاتنی رەوشی سووری بۆ ھەندێ لەپیشەکان راگەیاند لەوان یانە وەرزشیەکان .
ئاماژەی سەرۆک کۆمار بە مانای ئامادەنەبوونی ھاندەران لە یاریگەکانە .
تا ئێستا رێکخراوی لیگ ھەڵوێستی خۆی لە بارەی دەسپێبونەوەی یاریەکان رانەگەیاندووە .