دەسپێبوونەوەی مەشقی یاریزانانی تۆپی پێ لە ئیتاڵیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380454-دەسپێبوونەوەی_مەشقی_یاریزانانی_تۆپی_پێ_لە_ئیتاڵیا
به‌ شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ یانه‌کانی ئیتاڵیا ده‌رگای مه‌شقه‌کانیان له‌سه‌ر یاریزانه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2020 04:00 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونەوەی مەشقی یاریزانانی تۆپی پێ لە ئیتاڵیا

به‌ شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ یانه‌کانی ئیتاڵیا ده‌رگای مه‌شقه‌کانیان له‌سه‌ر یاریزانه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌ .

 

یه‌کێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌ ره‌سمی ، له‌ راگه‌یه‌نراوێک ئاشکرایکردووه‌، له‌ دووشه‌ممه‌وه‌ ته‌واوی یانه‌کان ده‌توانن مه‌شقه‌کانیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌و ده‌رگای مه‌شق به‌ رووی یاریزانه‌کانیان بکه‌نه‌وه‌ .

رۆژی رابردوو یانه‌ی ساسۆلۆ بریاریدا سبه‌ی مه‌شقه‌کانی ده‌ستپێبکاته‌وه‌و رۆژی سێشه‌ممه‌ش یانه‌ی بۆڵۆنیا مه‌شقه‌کانی ئه‌نجامده‌دات .

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ جیهان ماوه‌ی دوو مانگه‌ ته‌واوی چالاکیه‌ وه‌رزشیه‌کان له‌ ئیتاڵیا وه‌ستێنراوه‌ .