«نیوکاسێڵ» چاوی لەسەر ئەستێرەیەکی «ریاڵ مەدرید»ە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380526-نیوکاسێڵ_چاوی_لەسەر_ئەستێرەیەکی_ریاڵ_مەدرید_ە
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی «نیوکاسێڵ» بە نیازە هاوینی داهاتوو یاریزانێکی یانەی «ریاڵ مەدرید» ڕاکێشێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2020 10:46 Asia/Tehran
  • «نیوکاسێڵ» چاوی لەسەر ئەستێرەیەکی «ریاڵ مەدرید»ە

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی «نیوکاسێڵ» بە نیازە هاوینی داهاتوو یاریزانێکی یانەی «ریاڵ مەدرید» ڕاکێشێت.

رۆژنامەی «مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ» وای بڵاو کردەوە کە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو «لۆکا یوفیچی» یاریزانی ریاڵ مەدرید بکڕێت.

رۆژنامەکە باسی ئەوەشی کردووە کە یانەی «نیوکاسێڵ» گرێبەستێکی ئامادەکردووەو دەیەوێت لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید گفتوگۆی لەسەر بکات.

«یوفیچ» وەک یاریزانی سەرەکی لەیانەی ریاڵ مەدرید یاری ناکات ‌و ھەر بۆیە لەوانەیە یانەی ریاڵ مەدرید رازی بێت بەفرۆشتنی ئەو یاریزانە.