ڕیاڵ مەدرید و بەرسەلۆنە خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی لالیگا ئامادەدەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380557-ڕیاڵ_مەدرید_و_بەرسەلۆنە_خۆیان_بۆ_دەستپێکردنەوەی_لالیگا_ئامادەدەکەن
هەردووک یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرسەلۆنە دەستیان بە هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆڤەی ئامادەکاریی وەرز کردووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2020 05:54 Asia/Tehran
  • ڕیاڵ مەدرید و بەرسەلۆنە خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی لالیگا ئامادەدەکەن

هەردووک یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرسەلۆنە دەستیان بە هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆڤەی ئامادەکاریی وەرز کردووەتەوە.

لەم پەیوەندییەدا ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرسەلۆنەوە وای بڵاوکردووەتەوە کە، کارگێڕی هەردوو یانەکە دەستیان بە ڕێکارەکانی گەڕانەوە کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەم زووانە ستافی پزیشکیی دوو یانە گەورەکە پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانان و ستافە هونەرییەکانیان ئەنجامدەدەن و دەست بە مەشق و پرۆڤە بەکۆمەڵەکانیان دەکەنەوە.

سەرەتا لە یاریگای مەشقەکاندا بەشێوەی گروپ مەشق دەکەن و دواتریش چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی حکومەتی ئیسپانیا دەکەن لەبارەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی وەرزەوە.