هەفتەی داهاتوو بۆندس لیگا دەست پێدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380729-هەفتەی_داهاتوو_بۆندس_لیگا_دەست_پێدەکاتەوە
ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەکانرایانگه یاند بە شێوەیەکی فەرمی رابیتەی خولی بۆندس لیگای ئەڵمانیا دوای وەرگرتنی رەزامەندی حکومەت و یانەکانی ئەڵمانیا رۆژی 16ی ئەم مانگەیان بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی بۆندس لیگای ئەڵمانیا دیاریکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2020 04:32 Asia/Tehran
  • هەفتەی داهاتوو بۆندس لیگا دەست پێدەکاتەوە

ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەکانرایانگه یاند بە شێوەیەکی فەرمی رابیتەی خولی بۆندس لیگای ئەڵمانیا دوای وەرگرتنی رەزامەندی حکومەت و یانەکانی ئەڵمانیا رۆژی 16ی ئەم مانگەیان بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی بۆندس لیگای ئەڵمانیا دیاریکرد.

 

رابیتەی خولەکانی ئەڵمانیا بڕیاریدا خولی پلە یەک و دووی تۆپی پێی ئەڵمانیا کە لە چوارچێوەی رێکارەکانی رێگرتن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەڵپەسێردرابوو، لە نیوەی دووەمی مانگی ئایار بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەست پێدەکاتەوە.

تا ئیستا لە ئەڵمانیا 1724 پشکنین بۆ یاریزانان و راهێنەران و دەستەی کاڕگێری و کارمەند و کرێکارانی یاریگەکان ئەنجامدراوە، کە تێیدا 10 حاڵەتی پۆزەتیف بوونی هەیەو هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

خولی بۆندس لیگای ئەڵمانی تەنها 9 هەفتەی ماوەو تا ئێستاش یانەی بایرن میونخ بەجیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ دۆرتمۆند پێشەنگی یانەکانی ئەو وڵاتەی گرتووە.