منداڵێک به لاسایی کردنەوەی دیمەنێکی درامایەکی تورکی خۆی کوشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380744-منداڵێک_به_لاسایی_کردنەوەی_دیمەنێکی_درامایەکی_تورکی_خۆی_کوشت
ماڵپەڕی خەندان بڵاو کردەوە، کە بە پێی هەواڵەکانی میدیای لوبنانی، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ، لەکاتی یاریکردندا هاوشێوەی دیمەنی زنجیرە درامایەک خۆی هەڵدەواسێت و بەو هۆیەوە ژیانی لە دەستدەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2020 08:01 Asia/Tehran
  • منداڵێک به لاسایی کردنەوەی دیمەنێکی درامایەکی تورکی خۆی کوشت

ماڵپەڕی خەندان بڵاو کردەوە، کە بە پێی هەواڵەکانی میدیای لوبنانی، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ، لەکاتی یاریکردندا هاوشێوەی دیمەنی زنجیرە درامایەک خۆی هەڵدەواسێت و بەو هۆیەوە ژیانی لە دەستدەدات.

 

میدیای فەرمی لوبنان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە " ئەو منداڵە هەشت ساڵانە کە دانیشتوی ناوچەی رەوزە-ی رۆژئاوای لوبنانە، لەگەڵ هاوڕێکانیدا پێکەوە یارییان کردووە و لاسایی دیمەنەکانی ناو یەکێک لە زنجیرە دراما تورکییەکانیان کردۆتەوە کە لە مانگی رەمەزان لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی ئەو وڵاتە پەخش دەکرێت.

یەکێک لە دیمەنەکانی ئەو زنجیرە درامایە بەناوی ( تۆ باسی بکە دەریای رەش)، هەڵواسینی ئەکتەرێکی تێدایە و ئەو منداڵەش هاوشێوەی دیمەنەکە قەیتانی قۆنەرەکانی بە ئاسنی یەکێک لە پەنجەرەکانی ماڵەکەیانەوە بەستۆتەوە و چەند سەرینێکی خستۆتە سەریەک و خۆی بە پەتەکەدا هەڵواسیوە".

بەگوێرەی زانیارییەکان " دوای ئەوەی منداڵەکە خۆی هەڵواسیوە دڕکە پەتکی شکاوە و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی دەستبەجێ بخنکێت و گیان لە دەستبدات".