مارادۆنا فانیلەکەی مۆندیاڵی خۆی بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنایی مەزاد کرد
May 10, 2020 08:38 Asia/Tehran
ئەستێرەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارژانتینی ، ئەو فانیلەی کە پێیەوە ببوو بە پاڵەوانی مۆندیاڵ ، بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنایی مەزاد کرد .
دیەگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا کە چەندین ساڵ لە گەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی ێی ئارژانتین درەوشایەوە ، دوای ئەوەی کە بارودۆخی ھەندێ لە ئاتاجانی وڵاتەکەی بینی کە دوای کۆڕۆنا ناتوانن خواردن و پێداویستیی خۆیان دابین بکەن ، ئەو فانیلەی مەزاد کرد کە ساڵی 1986 پێیەوە رێی بردە جامی جیھانیی .
ماڕادۆنا ھیوادارە فانیلەکەی بە نرخێکی باڵا بفرۆشێ تا لە رێگەیەوە بتوانێ ھاوکاریی ھاوڵاتیانی بکات .
جیا لە ماڕادۆنا ، زۆر یاریزانی دیکەی فوتباڵ و وەرزشکارانی ھەڵکەوتە ھەوڵیانداوە یارمەتیی نەخۆشانی کۆڕونا و ھەژاران بدەن .