کاتی بەڕێوەچوونی خولی یارییەکانی بریتانیا دەستنیشان دەکرێت
May 12, 2020 11:08 Asia/Tehran
خولی نایابی بریتانیا لە لایەن حکومەتی ئەم وڵاتەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا ھەتا لە سەرەتای مانگی داهاتوو چالاکیەکانیان دەست پێ بکەنەوە.
رۆژنامەی «ئێکس پرێس»ی بریتانی ڕایگەیاندووە کە: حکومەتی وڵاتەکەی رازی بوونی بە دەستپێکردنەوەی خولی نایابی بریتانیا بەبێ ئامادەبوونی هاندەران لە سەرەتای مانگی داهاتوو نیشان داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕۆژی یەکی شەش دا خولی نایابی بریتانیا دەست پێ دەکاتەوە و پاشان دووبارە کێبەرکێکانی ئەو خولە بەرێوە دەچن لە پێناو دیاریکردنی پاڵەوانی وەرز، کە بە شیمانەی زۆرەوە بۆ «لیڤەرپوڵ» یەکلابۆتەوە.
جێگەی ئاماژەیە «لیڤەرپوڵ» ٨٢ خاڵی کۆکردۆتەوەو تەنیا شەش خاڵی تری ماوە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ئەم یارییانە.