کاتی بەرپاکرانی لیگی گەلانی باڵە دیاری کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380894-کاتی_بەرپاکرانی_لیگی_گەلانی_باڵە_دیاری_کرا
فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە لە بارەی بەرواری بەرپاکرانی سێ ڕووداوی گرینگی وەرزی داھاتوو بە ئەنجامی پێویست گەییشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2020 10:13 Asia/Tehran
  • کاتی بەرپاکرانی لیگی گەلانی باڵە دیاری کرا

فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە لە بارەی بەرواری بەرپاکرانی سێ ڕووداوی گرینگی وەرزی داھاتوو بە ئەنجامی پێویست گەییشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە  لە بارەی بەرواری بەرپاکرانی سێ ڕووداوی گرینگی وەرزی داھاتوو بە پاڵەوانەتیی ئەورووپا، لیگی گەلانی باڵەی ٢٠٢١و کێبەرکێکانی باڵەی یارییەکانی ئولەمپیک لەگەڵ بەرپرسانی ھاوپەیوەند ڕێککەوت.

بەم پێیە، فیناڵی لیگی پاڵەوانەتیی ئەورووپا لە بەرلین و لە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ ی کۆچیی ھەتاوی بەڕێوە دەچێت.

لیگی پاڵەوانەتیی باڵە لە ڕۆژی ھەینی ١٧ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی دەست پێ دەکات و لە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پوشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاویش کۆتایی پێ دێت و کێبەرکێکانی ئولەمپیکیش لە ڕۆژانی ھەینی یەکەمی گەلاوێژ ھەتا ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی لە تۆکیۆ بەڕێوە دەچێت.