کاتی دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا دیاری کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381369-کاتی_دەستپێکردنەوەی_خولی_ئیسپانیا_دیاری_کرا
حکومەتی ئیسپانیا کاتێکی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا لەم وەرزە دیاری کردو بڕیاریدا لە ٨/٦/٢٠٢٠ خولەکە دەستپێبکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2020 06:58 Asia/Tehran
  • کاتی دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا دیاری کرا

حکومەتی ئیسپانیا کاتێکی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا لەم وەرزە دیاری کردو بڕیاریدا لە ٨/٦/٢٠٢٠ خولەکە دەستپێبکاتەوە.

پیدرۆ سانچێزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، ئەمڕۆ بەرەسمی رێگەی بە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیدا خولەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە مانگی سێی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولەکە راگیرابوو.

خولی ئیسپانیا ١١ هەفتەی ماوە یانەی بەرشەلۆنە پێشەنگەو ٥٨ خاڵی هەیە، ریاڵ مەدرید لە پلەی دووەم دەبینرێت.

ئیسپانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کۆرۆنا بەتوندی لێیداو بەوهۆیەوە ٢٠ هەزار کەسی کوشت.