دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ توێژەر و راڤەکاری قورئان کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381378-دوکتۆر_مستەفا_خوڕەم_دڵ_توێژەر_و_راڤەکاری_قورئان_کۆچی_دوایی_کرد
دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ توێژەر و ڕاڤیاری قورئان و مامۆستای ناسراوەی کورد لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2020 14:04 Asia/Tehran
  • دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ  توێژەر و راڤەکاری قورئان کۆچی دوایی کرد

دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ توێژەر و ڕاڤیاری قورئان و مامۆستای ناسراوەی کورد لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە  پێی ھەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مستەفا خوڕەم‌دڵ ئیسلامناس، توێژەر، ڕاڤیاری قورئان و مامۆستای ناسراوەی کورد و لە بنیاتنەرانی زانکۆی کوردستان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مستەفا خوڕەم دڵ ساڵی ١٣١٥ لە گوندی دێبوکریی سەر بە شاری مەهەباد لە دایکبووە و لەو مامۆستایە نزیکەی ١٠٠ هەزار لاپەڕە نووسراوە و وەرگێڕانی گرینگ لە بوارەکانی فێقە، فەلسەفە، کەلام و ڕاڤە و لەوان تەفیسری نوور و وەرگێڕانی تەفیسری " فی ظلال القرآن" لە سەید قوتب و هەروەها کتێبی "صرف دستور زبان کردی سورانی" لە بواری فێرکاری و زمانناسی کوردی ئاراستە کردووە.