سەرکەوتنی سەیید جەلال حسەینی لە ڕاوەرگرتنی ئەم دواییەی AFC
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381466-سەرکەوتنی_سەیید_جەلال_حسەینی_لە_ڕاوەرگرتنی_ئەم_دواییەی_afc
گوڵ لێدانی سەیید جەلال حسەینی لە ئەلجەزیرەی ئیمارات بە پێی دەنگی کاربەرانی ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) ، ناسناوی باشترین گۆڵی دواچرکەی لیگی پاڵەوانەکانی ئاسیای بە خۆی تەرخان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 26, 2020 07:18 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی سەیید جەلال حسەینی لە ڕاوەرگرتنی ئەم دواییەی AFC

گوڵ لێدانی سەیید جەلال حسەینی لە ئەلجەزیرەی ئیمارات بە پێی دەنگی کاربەرانی ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) ، ناسناوی باشترین گۆڵی دواچرکەی لیگی پاڵەوانەکانی ئاسیای بە خۆی تەرخان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، بە کۆتایی ھاتنی ڕاوەرگرتنی ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) ، سەبارەت بە ھەڵبژاردنی جوانترین گوڵی دواچرکەی لیگی پاڵەوانەکانی ئاسیا، ئەو گوڵەی وا سەیید جەلال حسەینی لە ئەلجەزیرەی ئیماراتی وەشاند بە پێی دەنگی کاربەرانی ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) ، پلەی یەکەمی دەست کەوتووە.

لەم ڕاوەرگرتنەدا کە ٩٩ ھەزارو٧٢٦ کەس تیای دا بەشدار بوون، سەیید جەلال حسەینی لەسەدا ٩١ی تێکڕای دەنگەکانی بەخۆی تەرخان دەوە.