یارى کۆتایى خولی یانه پاڵەوانەکانی ئوروپا له‌ ئەستەموڵ به‌رێوه‌ناچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381659-یارى_کۆتایى_خولی_یانه_پاڵەوانەکانی_ئوروپا_له_ئەستەموڵ_به_رێوه_ناچێت
به‌رێوه‌چوونى یارى کۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا له‌ شارى ئەستەموڵی وڵاتى تورکیا بۆ ئه‌مساڵ کێشه‌ى تێده‌که‌وێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • یارى کۆتایى خولی یانه پاڵەوانەکانی ئوروپا له‌ ئەستەموڵ به‌رێوه‌ناچێت

به‌رێوه‌چوونى یارى کۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا له‌ شارى ئەستەموڵی وڵاتى تورکیا بۆ ئه‌مساڵ کێشه‌ى تێده‌که‌وێت .

رۆژنامه‌ى نیۆرک تایمز بڵاویکردۆته‌وه‌ ، به‌هۆى کێشه‌ى گه‌شت نه‌کردن بۆ تورکیا به‌رپرسانى رێکخه‌رى یارى کۆتایى و یه‌کێتیی تۆپى پێى ئه‌وروپا له‌ گفتوگۆدان بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یارییه‌ له‌ تورکیاوه‌ بۆ وڵاتێکى تر .

به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌که‌ ، ئه‌گه‌رى به‌هێز هه‌یه‌ یارى کۆتایى ئه‌مساڵى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا له‌  ئەستەموڵەوە  بگوازرێته‌وه‌ ، چه‌ند شارێکى ئه‌ڵمانیا و مۆسکۆى پایته‌ختى روسیاو  لیسبوونی پۆرتوگال شوێنگره‌وه‌ى به‌هێزن .