کاتی دەستپێبوونەوەی یاریەکانی تۆپی پێی لالیگا دیاریکرا
حوزهیران 01, 2020 05:41 Asia/Tehran
یاریەکانی تۆپی پێی یانەکانی ئیسپانیا لە سەرەتای دەیەی کۆتایی مانگی جۆزەردان بە یاریەکانی یانەکانی سێڤیا و ریاڵ بێتیس دەسپێدەکات .
یاریەکانی لالیگا کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لە ئیسپانیا راگیرابوو، لە رۆژی 22 ی جۆزەردان و بە بەڕێوەچوونی یاریەکانی حەوتەی بیست و هەشتەم چالاکیی خۆی دەستپێدەکاتەوە . خاڤیەر تێباس سەرۆکی لالیگا ئەم هەواڵەی راگەیاندووە .
بەپێی بەرنامەی راگێندراو رۆژی 22 ی جۆزەردان یانەکانی سێڤیا و ریاڵ بێتیس لە شاری سێڤی یاری دەکەن و دوو رۆژ دواتر یانەی بارسێلۆنا میوانی یانەی مایۆرکا دەبێ . ریاڵ مەدریدیش رووبەڕووی یانەی ئیبار دەبێتەوە.