سێ وه‌رزشکاری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382113-سێ_وه_رزشکاری_عێراق_تووشی_کۆرۆنا_بوون
ئەمڕۆ دوشەممە چه‌ندین وه‌رزشکار له‌ عێراق تووشی کۆرۆنا بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2020 08:34 Asia/Tehran
  • سێ وه‌رزشکاری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

ئەمڕۆ دوشەممە چه‌ندین وه‌رزشکار له‌ عێراق تووشی کۆرۆنا بوون .

 

به‌ پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ به‌غداده‌وه‌، هه‌ریه‌که‌ له‌ عه‌لی هادی ڕاهێنه‌ری پێشووی زاخۆ و عه‌لی که‌ریمی ناوبژیوانی دیاری عیراق  تووشی کۆرۆنا بوون .هاوکات ئێواره‌ی دوێنێش  حسێن شه‌لال  راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووچاری ڤایرۆسه‌که‌ بووه‌ .

سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ده‌که‌ن چه‌ندین وه‌رزشکاری تریش تووشبوون ، به‌ڵام کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ دروست بووه‌ که‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌رنه‌گیراون .

هه‌ر  دوێنێ عه‌دنان درجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق بریاریدا خانه‌یه‌کی وه‌رزش تایبه‌ت بکات به‌ شوێنی چاره‌سه‌ری ئه‌و تووشبووانه‌ له‌ بری نه‌خۆشخانه‌کان که‌ توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان نه‌ماوه‌ .