وەرزشی ڕاکردنی مەیدانی لە ئێراندا ٢٦ی پوشپەڕ دەست پێ دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382168-وەرزشی_ڕاکردنی_مەیدانی_لە_ئێراندا_٢٦ی_پوشپەڕ_دەست_پێ_دەکات
ڕاکەرانی ئێران لە بیست و شەشی پوشپەڕەوە ململانێی نێوخۆیی دەست پێ دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2020 12:46 Asia/Tehran
  • وەرزشی ڕاکردنی مەیدانی لە ئێراندا ٢٦ی پوشپەڕ دەست پێ دەکات

ڕاکەرانی ئێران لە بیست و شەشی پوشپەڕەوە ململانێی نێوخۆیی دەست پێ دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ڕۆژمێری یەکجاریی کێبەرکێکانی ڕاکردنی مەیدانیی ئێران  لە لایەن فیدراسیۆنی ئەم بوارە وەرزشییە بڵاوکراوەیەوەو بە گوێرەیەوە ململانێی وەرزشوانان لە ٢٦ی پوشپەڕەوە دەست پێ دەکات.

ئا بەمجۆرە ئافرەتان ٢٦ی پوشپەڕ لە کێبەرکێی خەڵاتی گەورەدا بەشداری دەکەن و پاشان لە ڕۆژی ٢٧ی پوشپەڕ کێبەرکێی بەشی پیاوان دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕۆژمێرەکە وەرزشئانانی ڕاکردنی مەیدانی لە ٢٩ کێبەرکێی نێوخۆیی و شەش کێبەرکێی واوەسنووری دا بەشدار دەبن.

کێبەرکێکانی خەڵاتی گەورەی تاران ، یەکەم کێبەرکێی نێوخۆیی و، کێبەرکێی پاڵەوانەتیی نێوھۆڵی جیھان و ھەروەھا یەکەم کێبەرکێی واوەسنووری لەم ڕۆژمێرەدایە.